شەپۆلێکی باران بارین بەشێک لەناچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆه‌ته‌وه‌: سبەی ھەینی 3ـی 3ـی 2023، لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەک لە دەریای ناوەڕاستەوە، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور لەگەڵ بارینی نمەباران به‌ تایبه‌ت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی پارێزگای دھۆک.

ئاراس جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەکاتەکانی شەویشدا ئەگەری نمەباران لە ھەندێ ناوچەدا دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە رێژەی 1 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە، خێرایی با زۆربەی کاتەکان به‌ شێوه‌یه‌كی مامناوەند چالاک دەبێت بەخێرای 15-30 کم/س، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم لە ناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک.

Back to top button