لە دوو مانگی رابردوو بە سەرمایەیی 101 ملیۆن دۆلار، 9 پرۆژە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێکراوە
لە چوارچێوە پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرنگیدان بە کەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رای دەگەیەنیت کە تەنها لە دوو مانگی سەرەتا ئەمساڵ نۆ پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەیی زیاتر لە 101 ملیۆن دۆلار چوونەتە بواری جێ بەجێ کرد.
محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لە 1ی کانوونی دووەمەوە تا وەکوو ئەمڕۆ 2ی ئادار نۆ پرۆژەی جۆراوجۆر بە سەرمایەی 101 ملیۆن و 291 هەزار و 748 دۆلار چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، وە لە ماوەی چوار ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش 263 پرۆژە چوونەتە بواری جێبەجێکردن کە زۆرترینی لە هەولێر بووە.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە بارەی شوێنی ئەو پرۆژانەش ڕایگەیاند کە سێ لەو پرۆژانە لە هەولێر، سێ پرۆژە لە دهۆک، دوو پرۆژە لە سلێمانی و پرۆژەیەکیش لە زاخۆ بووە.