سەرۆكایەتیی هەرێم ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەكەی شاری لەندەن دەكات
خواكوڕك
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە كردەوەیەكی تیرۆریستی لە لە نزیك بالەخانەی پەرلەمانی بەریتانیا چوار كەس كوژرانو بیست كەسی دیكەش بریندار بوو، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستیەی كرد.
لە بەشێكی راگەێنراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتووە:” زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكەین كە ژیان و ئاسوودەیی هاووڵاتیانی كردووەتە ئامانج. لە هەمانكاتیشدا سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو هێرشە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
دەقی راگەیێنراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم
ڕۆژی چوارشەممە 22ـی 3ـی 2017 لە ئەنجامی هێرشێكی تیرۆریستی لە نزیك باڵاخانەی پارلەمانی بریتانیا پۆلیسێك و سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و بیست كەسی دیكەیش بریندار بوون.
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكەین كە ژیان و ئاسوودەیی هاووڵاتیانی كردووەتە ئامانج. لە هەمانكاتیشدا سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو هێرشە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
22ـی 3ـی 2017