مەسرور بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی 3ـی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر پێشوازی لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کرد
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان شوێنێکی تایبەتی لە دڵی مندا هەیە و خەبات و قوربانیدانەکانی گەلی کوردستان لە یاد ناکرێت، هیوادارم کوردستان هەمیشە بەهێز و یەکگرتوو بێت و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال چارەسەر ببن .
سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی و ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەتایبەتی رۆڵی کارای یونامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی بنەرەتیی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال بەهاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە.
چاکسازییە گشتگیرو هەمەلایەنەکانی کابینەی نۆیەم و پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە چەکدارە نایاساییەکان و گەرانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و گرنگیی پارسستنی ئاسایش وسەقامگیریی هەرێمی کوردستان ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.