بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی داریی وئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە،  بەبڕیاری، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری لە رۆژانی پشوودا بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی کراوە دەبن بۆ دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

چەند رۆژێکە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران لە پارێزگاکانی هەرێم دەستی پێکردووەو وەزارەتی دارایی و ئابوریش بانکەکانی ڕاسپاردووە هەموو کارئاسانیەک بۆ دابەشکردنی ئەو پارەیە بکەن کە بڕەکەی ، ١٣٩ ملیار و ٦٨٧ ملیۆن دینارە و تایبەتە بە شایستە داراییەکانی ٢٠١٥ـی گەنمی جوتیاران، وە بەمشێوەیە بەسەر جوتیاران پارێزگاکان دابەشدەکرێت:

هەولێر ٦٠ ملیار و ٥٦٩ ملیۆن و ٧٤٨ هەزار دینار، لە سلێمانی ٤٤ ملیار و ١٢٩ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار دینار، لە دهۆکیش ٣٤ ملیار و ٩٨٧ ملیۆن و ٩١١ هەزار دینار.

Back to top button