پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی رووداوی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەکەی یۆنان دەربڕی.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی رووداوی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەکەی یۆنان دەربڕی و لە تویتێکدا رایگەیاند، “دڵتەنگ بووم بە کارەساتەکەی ئەم دواییە کە لە نزیک لاریسا لە یۆنان روویدا”.

سەرۆکی حکومەت هەروەها لە تویتەکەیدا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیان و خانەوادەکانیاندان دەردەبڕێت و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

Back to top button