دیزاینێكی نوێی فڕۆكەخانە جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە

خواكوڕك

شارەزای بواری ئاسایشی ھاتووچۆیی ئاسمانی “هێنك هێسلینك”، یەكێك لە تۆێژەرانی ناوەندی ئاسمانیی هۆڵەندا ماوەی چەند ساڵێكە سەرپەرشتیی پەرەپێدانی پڕۆژەی ڕێڕەوەكانی فڕۆكەخانەی بازنەیی دەكات ” Circle Airport System “.
ھێنك لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ كەناڵی بی بی سی نیوز ئاماژەی بەوەكرد، دووبارە دروستكردنەوەو دیزاینكردنی فڕۆكەخانەكان لەسەر شێوەی بازنەیی توانایەكی زیاتریان پێ دەدات لە ھەموو بوارەكان ، سوودێكی ئابووری و ژینگەیی زۆری ھەیە لە بوارەكانی خێرایی و سەلامەتی و تووندتۆڵی باشترە لە سیستەمە كارپێكراوەكان ، ئەم دێزانە ھوكار دەبێت لە بەكارهێنانی بڕێكی كەمتر لە سوتەمەنی و وزە ، چونكە فڕۆكەكان لە هەر ئاڕاستەیەكەوە بەرەو فڕۆكەخانەكە بچن، توانای نیشتنەوەیان دەبێت‌و ناچار نابن ئاڕاستەیان بۆ ڕێڕەوی فڕۆكەخانەكە بگۆڕن لە كاتی نیشتنەوەكاندا، ئەمە بۆ ھەڵفڕین و جێهێشتنی فڕۆكەخانەكەش بە هەمان شێوەیە.

ئەم داھێنانە گرنگەی ھێنك و ھاوڕیانی یەكێك لەو پڕۆژە ناوازانەی پێشكەوتنی سەردەم ھەژماردەكرێت كە چاوەڕواندەكرێت كاریگەرییەكی زۆر لە بواری فڕۆكەوانی‌و شێوازی فڕۆكەخانەكانی ساڵانی داهاتوودا دروست بكات كە بریتییە لە فڕۆكەخانەی بازنەیی و فرە ڕێڕەوی نیشتنەوە و فڕین .

پێكھاتە سەیرەكەی ئەم فڕۆكەخانەیە تیرەی ڕێڕەوی فڕۆكەخانە بازەنییەكە 3.5 كیلۆمەترەو سێ فڕۆكە لە یەك كاتدا دەتوانن بنیشنەوە یان فڕۆكەخانەكە جێبهێڵن ، درێژیی ڕێڕەوەكە سێ هێندەی ڕێڕەوێكی ئاساییە، بەڵام شارەزایان باسلەوەدەكەن كە توانای چوار ڕێڕەوی هەیە.
بیرۆكەكە لە لایەن كۆمسیۆنی ئەوروپی بۆ داھێنانە زانستیەكان پشتیوانیی دارایی لێكراوە ، ھۆڵەندا و بەلجیكا و لوكسمبۆرگ ئامادەی خۆیان دەربڕیوە كە وەك تێست كاری لە سەر بكەن ..

سەرچاور .RTL . Nl

Back to top button