20 ساڵ بەسەر كوشتنی مەلا عەبدوڵڵای قەسرێ لەلایەن بافڵ تاڵەبانی تێپەڕ دەبێت

بوخاری مه‌لا عه‌بدوڵڵای قه‌سرێ: باوكم تیرۆری سیاسی كرا

ئەمڕۆ شەممە 4ـى ئادارى 2023 دواى تێپه‌ڕبوونى 20 ساڵ بەسەر کوشتنی سەرکردەیەکی باڵای ئەوکاتی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و 4 لە پاسەوانەکانی لە بازگەی تاسڵوجەی شاری سلێمانیدا تێپەر دەبێت، کورەکەشی دەڵێت: خوێنی باوکم به‌ سته‌م ڕژێنرا.

ئێوارەی ڕۆژی 4ــ 3ـی 2003، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەوکات بەناو مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی لە ھاوینەھەواری (ئەحمەد ئاوا)ـی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە، لە کاتی گەڕانەوەی مەلا عەبدوڵڵای قەسرێ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵ بۆ شاری رانیە و لە بازگەی تاسڵوجەی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی، بەفەرمانی ڕاستەوخۆی بافڵ تاڵەبانی لە لایەن ھێزێکی چەکداریی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، درایە بەر دەستڕێژی گولـلە، له‌ ئه‌نجامدا مەڵا عەبدوڵڵا ئەندامی ئەوکاتی مەکتەبی سیاسی كۆمه‌ڵى ئیسلامى و 4 لە پاسەوانەکانی، کوژران.

بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی ئێستای یه‌كێتی، به‌ بەرپرسی سه‌ره‌كیی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ داده‌نرێ، كه‌ تێیدا فەرمانی تیرۆرکردنی مه‌لا عه‌بدوڵڵای قه‌سرێی دا. کۆمه‌ڵی دادگه‌ری و عەلی باپیریش بۆ یه‌كجار نه‌یانتوانیوه‌ باسی بكه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئەو تاوانە بكات!

بوخاری مه‌لا عه‌بدوڵای قه‌سرێ، له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تی: 20 سا به‌ر له‌ ئێستا، باوكم تیرۆری سیاسی كرا.

نووسیویشیه‌تی: گه‌رچی خوێنی ئه‌و به‌ سته‌م ڕژێنرا، به‌ڵام بكوژانی نه‌یانتوانی تیرۆری ناو و بوونی مه‌عنه‌ویی ئه‌و بكه‌ن، به‌ڵكوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ عه‌بدوڵای قه‌سرێ ناوێكی ڕه‌سه‌نه‌، له‌ خودی خۆیدا به‌ ته‌نیا، بۆ منی كوڕ میراتێكه‌ جێ شانازییه‌، ئه‌م ناوه‌ هه‌میشه‌ له‌ یادگه‌ی هه‌موو تاكێكی كورددا به‌ گه‌شتی ده‌مێنێته‌وه‌.

پێشتر شوان ڕابەر، ئەندامی سەركردایەتیی کۆمەڵی دادگەری لە نووسینێكدا كە لە ساڵیادی كوژرانی مەلا عەبدوڵای قەسرێ لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردبوویەوە، دەڵێت مەڵا عەبدوڵڵای قەسرێ هەستی بە پیلانگێڕی لە دژی خۆی كردووە، بۆیە کاتێك لە ئەحمەدئاوا لەگەڵ ئەو و عەلی باپیر دانیشتووە و گوتوویەتی: زانیاریم بۆ هاتووە كە دەیانەوێ زەڕبەم لێ بدەن…هتد

بە گوتەی ئەو سەركردەیەی كۆمەڵی دادگەری، عەلی باپیر پاش بیستنی زانیارییەكە بە مەلا عەبدوڵڵای قەسرێی دەڵێت: جا تۆ خراپە و تاوانت چییە تا زەڕبەت لێ بدەن؟ دەبێ‌ كێ‌ زەڕبە لە تۆ بدات؟ خۆ زیانی كەست نییە؟ و …. هتد.

ئەوەشی دركاندووە كە پاش ئەو قسانەی عەلی باپیر، ئیتر هەرسێ‌ لامان سەرنجی خۆمان لەسەر بابەتەكە لادا و مامۆستا عەلیمان جێ هێشت.

شوان ڕابەر باسی لەوەشکردووە، كە پاش جێهێشتنی عەلی باپیر، ئەو بە تەنیا بە مەلا عەبدوڵڵای قەسرێی گوتووە ئەو زانیاری و بابەتە بە هەند وەربگرە. دەشڵێت: هەر لەم سۆنگەیەوە بیرۆكەی وتاری كوشتنی بەناهەق هاتە گۆڕێ كە ئێستاش لێدەدرێتەوە، چونكە وتارەكە لە 28ـی 2ـی 2003 و چەند ڕۆژێك پێش كوژرانی پێشكەش كراوە.

Back to top button