یەکێتی بەزۆر خەڵک دەنێرێت بۆ پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی بەرپرسی کۆمیتەکانی سلێمانی
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كۆمیته‌كانی رێكخستنی سنووری پارێزگای سلێمانی، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێگەی جیاواز و بەزۆر، داوای له به‌شێكی لێپرسراوان و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان كردووه، بۆ پیرۆزبایی سه‌ردانی كۆمیته‌كان بكه‌ن و به‌شێكیان گوێ به‌و داوایه ناده‌ن.
کادرێکی یەکێک لە کۆمیتەکانی سنووری مەڵبەندی 1ـی سلێمانی یەکێتی بەناوی عه‌دنان سۆران رایگه‌یاند، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی نوێی كۆمیته له سلێمانی، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كۆمیته‌وه، به‌نهێنی داوا له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیته و كادرانی رێكخستنه‌كان كراوه، داوا له لێپرسراو و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و به‌رپرسانه، سه‌ردانی كۆمیته‌كان بكه‌ن.
ئه‌و كادره‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌یشی نه‌شارده‌وه كه رۆژانه كۆمیته‌كان به‌ره و چۆڵبوونی زیاتر چوون و كه‌س متمانه‌ی به یه‌كێتیی نوێ نه‌ماوه، ئه‌وانه‌یشی دێن مووچه‌خۆرانی حزبی و خانه‌نشینانی حزبین، كه یه‌كێتی له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ت مانگانه مووچه‌یه‌كی بۆ بڕیونه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەری یەکێک لە فەرمانگەکانی سنورەکەش بەناوی عادل كامه‌ران پشتڕاستی کردەوە و گوتی: “له‌م ماوه‌یه‌دا له كاتی ده‌وامی فه‌رمی بووم، پەیوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیم بۆ هات، كه‌سێك بوو و گوتی، “من فڵانه كه‌سم و پێمان خۆشه بۆ پیرۆزبایی سه‌ردانی كۆمیته بكه‌یت، چونكه به‌پرسی نوێی كۆمیته ده‌ستبه‌كار بووه”.
“منیش هه‌ر له‌وێدا ره‌تم كرده‌وه كه ئه‌و كاره بكه‌م و پێم گوت ده‌یان گرفت لە بهڕێوهبهرایهتییهكهم هه‌یه، له‌بری چاره‌سه‌ركردنیان، چۆن داوایه‌كی وه‌هام لێ ده‌كه‌ن، به‌راستی بۆتان شه‌رمه من بانگی كۆمیته ده‌كه‌ن بۆ وێنه‌گرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی له فه‌یسبووك”.
له چوارچێوه‌ی راسپارده‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی، مه‌كته‌بی رێكخستن له رێی مه‌ڵبه‌نده‌كانی رێكخستنه‌وه، یه‌كێتی ئاڵوگۆڕی له ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كۆمیته‌كان كردووه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسیشی یان ناردووه‌ته‌وه ماڵه‌وه، یان له ریزه‌كانی خۆی دووری خستونەتەوە به‌بیانووی ئەوەی پشتگیری و هاوسۆزییان بۆ لاهور جه‌نگی دووپاتکردووەتەوە.
ئەم گۆڕانکاریی و دوورخستنەوانە نیگه‌رانیی كادران و ئه‌ندامانی كۆمیته‌كانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، تەنانەت کادیرەکان ئامادەنەبوون بۆ پیرۆزبایی سەردانی کۆمیتەکان بکەن، هەر بۆیە یەکێتی بەزۆر کادیرەکانی ناچارکردووە پیرۆزبایی لە بەرپرسە تازەکان بکەن.