پەیامێك لە نێچیرڤان بارزانیەوە

خواكوڕك 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، لە پەیامێكی دا ئیدانەی كارە تیرۆرستیەكەی لەندەنی پایتەخی بەریتانیا دەكات و رایدەگەێنێت، به‌ توندى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌م كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ نزیك باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا له‌ ناوه‌ڕاستى له‌نده‌ن ئه‌نجام درا. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى به‌ریتانیا ده‌كه‌م، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازم.

هەر لە پەیامەكەدا نێچیرڤان بارزانی دەشلێت، گه‌لى كوردستان كه‌ له‌ ڕیزى پێشه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردایه‌، باشتر له‌ ئێش و ئازارى تیرۆر تێده‌گات و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ گه‌لى شانشینى یه‌كگرتوودا هاوسۆز و هاوخه‌مه‌. ئه‌و هێرشه‌ تێرۆرستییه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و جیهانى ئازاد به‌ گوڕوتینێكى زیاتر و موكوڕتر له‌ هه‌موو شوێنێك به‌ره‌نگارى تیرۆر ببێته‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ماهه‌نگیى زیاتر بكات.

 

دەقی راگەیاندراوەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی كوردستان
له‌ په‌یامێكدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى له‌نده‌ن ئیدانه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

به‌ توندى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌م كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ نزیك باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا له‌ ناوه‌ڕاستى له‌نده‌ن ئه‌نجام درا. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى به‌ریتانیا ده‌كه‌م، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازم.

گه‌لى كوردستان كه‌ له‌ ڕیزى پێشه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردایه‌، باشتر له‌ ئێش و ئازارى تیرۆر تێده‌گات و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ گه‌لى شانشینى یه‌كگرتوودا هاوسۆز و هاوخه‌مه‌. ئه‌و هێرشه‌ تێرۆرستییه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و جیهانى ئازاد به‌ گوڕوتینێكى زیاتر و موكوڕتر له‌ هه‌موو شوێنێك به‌ره‌نگارى تیرۆر ببێته‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ماهه‌نگیى زیاتر بكات.

هاوسۆزى و هاوخه‌میمان بۆ كه‌سوكارى قوربانییان و شانشینى یه‌كگرتوو دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
22/3/2017

Back to top button