دژه‌تیرۆری كوردستان راگه‌یاندراوێكی گرنگی بڵاو كرده‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆری كوردستان راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی پڕوپاگەندەی چەند کەسێک لە کەسوکاری ئه‌و تاوانبارانەی کە بە تاوانی پەیوەندیکردن بە گرووپی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیر كراون بڵاو كرده‌وه‌.

لە راگەیێندراوەکە کە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆری كوردستان بە ڤیدیۆیی لەبارەی پڕوپاگەندەی چەند کەسێک بڵاو یكردۆتەوه‌، كه‌ کەسوکاری ئەو تاوانبارانەن کە بە تاوانی پەیوەندیکردن بە گرووپی تیرۆریستیی داعش سزای یاساییان وەرگرتووە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە کوڕەکانیان بەبێ تاوان دەستگیر کراون و لەژێر ئەشکەنجە و ئازاردا دانپێدانانیان لێ وەرگیراوە و سزا دراون.

Back to top button