سەهل سوورچی: ھاش و ھووشی مارکسییە ساختەکانیش دەرکەوت ڕادیۆ و سیناریۆی ھەڵبەستراو بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکانییان.

نووسین/ سەهل سوورچی

راگەیێندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان جێی دەستخۆشیە کە ھەمیشە بە بەڵگەوە وڵامی ھەر درۆ و چەواشەکاریەکی ھەڵبەستراو دەداتەوە، شەو و ڕۆژ بە بەردەوامی لەخزمەت ئەمن و ئاسایشی کوردستانن بێی ئەوەی ھاوڵاتیان ھەستی پێ بکەن ،

سەبارەت بە ئەوانەشی کە دەیانگوت نوێژ ناکەین و کوڕەکانمان بێ تاوانن ، ئەمڕۆ نوێژنەکەرەکان بە سرودی داعش دەرکەوتن، کە خۆشیان باوەڕیان بەوە نەدەکرد کە پێیان وترابوو بیلێن ، بەڵام بە جۆرێکیش پێیان وترابوو کە کۆمەڵگە بەخۆیەوە سەرقاڵبکەن وشەکانیشیان ڕوون و ئاشکرا بوون.

ئەم سیناریۆیەی یەکێتی بۆ شاردنەوەی تاوانەکەی شەھیدکردنی ھاوکار جاف و لەبیربردنەوەی خەڵک بوو کە ھەر لە دادگای تاوانەکان کەیسی بکەرانی ھاوکار جاف کراوەتەوە، بەڵام زیاتر تاوانەکەی زەقتر کردەوە و سەلماندیان کە پشتگیری تیرۆرستان دەکەن و کادرانی خۆیان دەنێرنە سەر شەقام و بەردەم دادگا بۆ ئەوەی بی سەلمێنن کە ئەو داعشانە بێ تاوانن،

ئەم پشتگیریەی تیرۆرستانیش وادەکات زیاتر ئایندەی یەکێتی لێل بێت، بەڵام ھەرگیز ئەو کردەوە تیرۆرستیەی کە مەبەستیان لەبیر خەڵکی ببەنەوە پەردەپۆش ناکرێت و دادگا چاوپۆشی ناکات، ناکەوێتە ژێر کاریگەری شێتخانە و نەفامەکان.

Back to top button