بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 06ـی 03ـی 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڕگەی کۆبوونەوەکانی خستەڕوو، ڕایگەیاند: بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی كارە ستراتیژییەکانی وەزارەتی پەروەردە.

ڕاشیگەیاند: خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (بەرکارکردنی بەرەنگاربوونەوەی شوشتنەوە و مایە و مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی)، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش داوە کە لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا کردنەوەی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان دەخرێتەڕوو.

Back to top button