كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی باران بارین و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای راگه‌یاند
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له‌مڕۆوه بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ـی 3ـی 2023، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەل دابارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان وە هەروەها تاوە باران و هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە وە باکووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر) وە بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵ بەهۆی زیاد بوونی خێرایی با، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری خێرایی با و تۆز‌و خۆڵ کەم شدەبێتەوە.
كه‌شناسی ده‌ڵێت: پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە نزیکەی بە (2-3 ) پلە، خێرای با 15 – 30 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 5 – 8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سبه‌ینێ سێشه‌ممه 7- 3- 2023 ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەل بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوویەکانی باکووری خۆرهەلاتی هەرێم وە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەشێوەی تاوەباران و هەورە بروسکە دەبێت. لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ دابارین دەوەستێ و کەشەکە جێگیر دەبێتەوە. نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێت و ئەگەری بارینی تەرزە لە هەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی هه‌یه.