لەسەر رەزامەندیی مەسرور بارزانی دەرماڵەی قوتابییانی زانكۆ و پەیمانگەكان خەرج دەكرێت

بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێری و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، لەسەر رەزامەندیی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمساڵیش دەرماڵەی قوتابییانی زانكۆ و پەیمانگەكان خەرج دەكرێت.

ئەمرۆ دووشەممە 6ـی 3ـی 2023، د. توانا نەجەف، بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێری و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی نیشان داوە بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی قوتابیيانى زانکۆ و پەیمانگەکان، بەپێی ڕێنوێنیی دارایی ژمارە 51، بۆ قوتابییانی ناوشار 40 هەزار و دەرەوەی شار 60 هەزار دینار بۆ هەر مانگێک و بری 7 ملیار و 200 ملیۆن دیناریش بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراوە، کە دابەشی سەر 113 هەزار قوتابی دەکرێت.

Back to top button