سەنگەر كانەبی گەورە: پەیوەندی بافڵ تاڵه‌بانی ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌ و تاقمانه‌ باشه‌ كه‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاكانی هه‌رێمی كوردستانن

دوای ئەوەی دوێنێ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لە یادی راپەرێن لە رانییە وتارێكدا رایگەیاند كە یەكێتی لە ئێستادا پەیوەندیەكی باشی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی عیراق هەیە، بەرپرسێكی پارتی دەڵێت: پەیوە‌ندی بافڵ تاڵه‌بانی ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌ و تاقمانه‌ باشه‌ كه‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاكانی هه‌رێمی كوردستانن
سه‌نگه‌ر كانه‌بی‌ گه‌وره‌ به‌رپرسی‌ لقی‌ 23ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگەیاند: پەیوه‌ندی بافڵ تاڵه‌بانی ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌ و تاقمانه‌ باشه‌ كه‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاكانی هه‌رێمی كوردستانن نه‌ك له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانی‌ هه‌رێم، دەشڵێت: ده‌ست تێكه‌ڵكردنی بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ره‌یان كلدانی و قه‌یس خه‌زعه‌لی مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌
هەروەها ئەو بەرپرسەی پارتی دەشڵێت: یەكدەنگی و یەكڕیزی زامنی سەركەوتنی گەلی كوردستانەو ده‌بێ كورد و كوردستانیان یه‌كده‌نگ و یه‌ك ره‌نگبن، راپه‌ڕینی ساڵی 1991 باشترین نمونه‌ی به‌رهه‌می یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی كوردستان بوو، به‌ هاوئاهه‌نگی‌ و یه‌ك هه‌ڵوێستی كوردستان ده‌گاته‌ كه‌ناری ئارام نه‌ك به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌.

Back to top button