وەزارەتی پەروەردە وادەی پشووەکانی ئادار و نەورۆزی راگەیاند

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، وادەی پشووەکانی ئادار و نەورۆز و هەروەها کاتی تاقیکردنەوەکانی راگەیاند.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە 11/3/2023 پشووەکانی ئادار و نەورۆز دەست پێدەکات تا 24ی مانگ کە دەوام دواتر دەستپێدەکاتەوە.

لەبارەی کاتی تاقیکردنەوەکانیش وەزیری پەروەردە گوتی: “لە 29/4/2023، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ قۆناغەکانی ناکۆتا دەستپێدەکات، بەڵام تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 و 12 لە 1ی نیسان دەستپێدەکات، هەروەها قوتابخانەکانی تورکمانی و سریانی دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەرەکان بەپێی یاد و بۆنەکانی خۆیان بیگونجێنن”.

Back to top button