حه‌یده‌ر عه‌بادی:هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشداری هەڵبژاردنەکان و پرۆسەی سیاسی ناکەن.

خواكوڕك

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایدەگەیێنێت” رووبەڕووی هەر هێزێک دەبینەوە کە لە دەرەوەی دامەزراوە سەربازییەکان بێت و حەشدی شەعبیش بەشداری هەڵبژاردنەکان ناکات، دەشڵێت “پێویستە لە نێوبردنی داعش ئامانجێکی هاوبەشی نێوان وڵاتان بێت”.

رۆژی چوارشەممە 22/3/2017، (حەیدەر عەبادی) سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گوتارێکدا لە کردنەوەی کۆنگرەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، کە لەلایەن ئەمریکاوە سەرۆکایەتی دەکرێت، رایگەیاند “پێویستە لە نێوبردنی رێکخراوی داعش ئامانجێکی هاوبەشی نێوان وڵاتان بێت، بەبێ لەبەرچاوگرتنی هەڵوێستی سیاسیان”.

لەبارەی حەشدی شەعبییەوە عەبادی گوتی “پەرلەمان یاسای حەشدی شەعبی داناوە و ئەو هێزە خراوەتە چوارچێوەی رێکخستنی دەوڵەتی عێراق و لە ژێر فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانە. هه‌روه‌ها جەختی لەوە کردەوە، رێگە بە کەس نادەین لە دەرەوەی دامەزراوەی سەربازی چەکدار بێت و، ئەوانەی لەدەرەوەی دامەزراوە سەربازییەکان چەکداربن لە دەرەوەی یاسا هەژماردەکرێن و رووبەڕوویان دەبینەوە. گوتیشی “هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشداری هەڵبژاردنەکان و پرۆسەی سیاسی ناکەن”.

حەیدەر عەبادی زیاتر روونیکردەوە”ناکرێت سیاسەت تێکەڵی سەربازیی بکرێت، ئێمە هەڵبژاردنی پارێزگاکان و پەرلەمان-مان لە پێشە و نابێت لایەنە سیاسییەکان چەک هەڵگرن و بەشداری هەڵبژاردەکانیش بکەن و پێویستە چەک لە پرۆسەی سیاسی جیابکرێتەوە و ناکرێت هیچ کەسێک لە دەرەوەی دەوڵەت چەکداربێت”.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێ رۆژی 22/3/2017، کۆنفرانسی هاوپەیمانی دژی داعش بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی 68 وڵات لە واشنتن دەستیپێکرد و بۆ یەکەمجار نوێنەری هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆنفرانسەکەی کرد.

Back to top button