ئهمریكا:كوشتنی “ئهبوبكر بهغدادی” له سهر كات وهستاوه.
خواكوڕك
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا (رێكس تێلرسۆن) له كۆبونهوهی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژ به داعش رایگەیاند: زۆربەی یاریدەدەرانی ئەبوبەكر بەغدادی كوژراون و كوشتنی خودی ئەویش تەنھا پرسی كاتە و لە ئانوست دایە.
(تێلرسۆن) لە كۆبوونەوەیەكی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە واشنتۆن گوتی” زۆربەی سەركردەكانی داعش كوژراون، لەوانە پلاندانەرانی ھێرشەكانی بروكسل، پاریس و ناوچەكانی دیكە، ههوهها چارەنووسی بەغدادی بە كاتەوە بەستراوەتەوە و لە ساڵی 2016 رێژەی خۆ ریكخستنەوەی داعش 90% دابەزیوە و بۆ پێشیگرتنی بە دووبارە خۆ رێكخستنەوەی داعش ھاوكاری ھەواڵگری نێوان وڵاتانی ئەندامی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەیە.
لە بەشێكی تری وتهكانیدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا باس لە ھەوڵەكانیان بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام كرد و لەمبارەوە گوتی بۆ ئەوەی كۆچبەران بۆ ماڵەكانیان بگەڕێنەوە و ئاگربەست بەردەوام بێت، ھەوڵی دامەزراندنی ناوچەی ئارام دەدەن.