سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە

ڕۆژی چوارشەممە 8ی ئاداری 2023 لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.

لەو دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بەدیهاتنی سەقامگیری و پابەندبوون بە دەستوور و قووڵکردنی چەمکی هاوبەشی ئاڵوگۆڕ کرد.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ڕێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەتی عێراق. هەروەها جەختیش لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەستەڵاتی دادوەری و دامەزراوەکانی تری عێراقی فیدڕاڵ کرایەوە.

Back to top button