نووسینگه‌ی لاهور جه‌نگی: پیلانی ئه‌و تاقمه له یاسا ده‌رچووه پووچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه
نووسینگه‌ی لاهور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و گرووپه له یاساده‌رچووه له ڕێگه‌ی هێزێكی چه‌كداره‌وه به بێ فه‌رمانی دادوه‌ر و بێ هیچ بیانوویه‌ك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باخی لاهور جه‌نگی له گوندی كێله‌سپی له شاری سلێمانی، له كاتێكدا ئه‌و باخه دوو ساڵه به‌كار نه‌هاتووه.
ئه‌مڕۆ هێزێكی چه‌كداری هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باخێك كه ده‌گوترێ هی لاهور جه‌نگییه، له‌وباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی لاهور جه‌نگی روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن، وه‌ك ئاشكرایه له دوای ڕووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزه‌وه لاهور شێخ جه‌نگی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كه‌ی په‌نای بردووه‌ته به‌ر یاسا و هه‌موو هه‌وڵێكیشی به‌و ئاڕاسته‌یه بووه، به‌ڵام له دوای ڕاگه‌یاندنی بڕیاری دادگا و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌كانی وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، گروپ و تاقمێكی له یاساده‌رچوو كه ده‌ستیان سووره به شه‌هیدكردنی چه‌ند هه‌ڤاڵێك هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕیی ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و گرووپه له یاساده‌رچووه له ڕێگه‌ی هێزێكی چه‌كداره‌وه به بێ فه‌رمانی دادوه‌ر و بێ هیچ بیانوویه‌ك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باخی لاهور جه‌نگی له گوندی كێله‌سپی له شاری سلێمانی، له كاتێكدا ئه‌و باخه دوو ساڵه به‌كار نه‌هاتووه و هیچ هێزێكیشی لێ نییه، ته‌نیا چه‌ند كه‌سێك كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن وه‌ك كارگوزار و باخه‌وان كاریان كردووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا زیاتر هاتووە، لەگەڵ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تیی ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و باخه كاریان كردووه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی، له‌هه‌مانكاتدا هه‌موو ڕێكارێكی پێویست ده‌گرینه به‌ر دژی ئه‌و یاساشكێنییه، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان و كونسوڵخانه‌ی وڵاتان و دیپلۆماتكاران و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌م كاره مه‌ترسیداره ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و تاقمه له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ستی پێكردووه و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان و كار و پیشه‌ی كاسبكاران و جوڵه‌ی بازرگانه‌كان خراوه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و تاقمه له یاساده‌رچووه باجی ئه‌و كاره نابه‌جێ و ناپه‌سه‌نده‌یان ده‌ده‌ن و پیلانهكانیشیان له زووترین كاتدا پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه، هه‌موو یه‌كێتییه‌كان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیش دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و كارانه لاهوور جه‌نگی سوورتر ده‌كات له هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و باره لاره‌ی كه ئه‌و تاقمه له یاساده‌رچووه به‌سه‌ر یه‌كێتی و ده‌ڤه‌ری سلێمانیدا سه‌پاندوویانه.