میدیای لاهور جەنگی: ئەو كەسەی هێزی بردە سەر باخەكەی لاهور جەنگی تیرۆریستێكی داواكراوە
میدیای لاهور جەنگی ئاشکرای دەکات، ئەو كەسەی هێزی بردە سەر باخەكەی لاهور جەنگی تیرۆریستێكی داواكراوە
میدیاکانی سەر بە لاهور جەنگی، وێنەو ناوی ئەو کەسەیان ئاشکرا کرد کە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە سەرپەرشتیی هێزێكی دژەتیرۆری یەكێتیی كردووە هێرشیان كردووەتە سەر باخەكەی لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکەمی یەکێتی لە گوندی كێلەسپی لە نزیك سلێمانی،”
باسی لەوە شکردووە کە فەرماندەی فەوجی گەرمیانی دژەتیرۆرە بە ناوی (لوئەی محەمەد) سەرپەرشتی هێزەکەی کردووە .
ئاماژەیان بەوەشکردووە،” ئەو كەسە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە پێشتر لە كار فەسڵ كراوە و لە لایەن دادگاشەوە وەک تاوانبار داواکراوە، بەهۆی ئەوەی ”لوئەی محەمەد یەکێکە لەو تیرۆریستانەی کە عەقید هاوکار جافی لە هەولێر تیرۆر کرد و لە لایەن دادگاوە وەک تیرۆریستێک داوا کراوە، هەروەها لەلایەن دادگاکانی بەغدا و کەرکووکەوە لەسەر چەند دۆسیەیەکی تایبەتی تیرۆر و ڕفاندن داواکراوە، دادگای کەرکووک بە غیابی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرکردووە.“