وشه‌ی تأمیم نه‌ما و كه‌ركوك گه‌ڕێندرایه‌وه‌ سه‌ر كارته‌كه‌.

خواكوڕك

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دواجار ناوی (تأمیم) له‌سه‌ر كارتی نیشتیمانی شاری كه‌ركوكی سڕیه‌وه‌ و كردی به‌ (كه‌ركوك).

بە گوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كەواژۆی (مەهدی نعمە وائیلی) بەڕێوەبەری گشتی بەوەكالەتی لەسەرە، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ “لەسەر كارتی نیشتیمانی لەبری وشەی (تأمیم)، ناوی كەركوك دەنوسرێت و ئه‌و كێشه‌ چاره‌سه‌ر كرا.

ئه‌م بڕیاره‌ پاش ئه‌وه‌ هات بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌بێت كارتی نیشتیمانی له‌ شاری كه‌ركوك ڕاگیرا و هه‌موو كه‌ركوكیه‌كان دژی وه‌ستانه‌وه‌ تا وه‌كو ناوی كه‌ركوك بنوسرێت له‌ سه‌ر كارتی نیشتیمانی.

Back to top button