وەزیری دارایی لە وڵامی شاناز ئیبراهیم: ئەوە یەکێتییە سزای سلێمانی داوە نەک حکومەت
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وڵامی شاناز برایم ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، ئەوە یەکێتییە سزای سلێمانی داوە نەک حکومەت.
لە روونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ دراوە بە دەزگای میدیایی خواکوڕك تێدا ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندووە، له‌باره‌ی لێدوانێكی شاناز برایم ئه‌حمه‌د كه باس له سزادانی سلێمانی ده‌كات، ده‌بێت ئه‌وه روون بێ كه كێشه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری هی ئه‌م كابینه‌یه و ئه‌م وه‌زاره‌تی داراییه نییه، هۆكاره‌كانی هه‌مان هۆكارن كه پێش ئه‌م مێژووه‌یش سلێمانی و ده‌وروربه‌ری وێران كردووه و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه.
وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌ڵێ، گه‌نده‌ڵی و خنكاندنی بازاڕ و سه‌رانه‌سه‌ندن له بازرگان و… تد بكه‌ره‌كه و كاره‌كته‌ره‌كانی له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌كه‌س ناشاردرێنه‌وه و ناتوانن خۆتانی لێ بێ به‌ری بكه‌ن، واته “ئێوه سزای سلێمانی ده‌ده‌ن نه‌ك به‌نده”.
دەشڵێت:” ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار ساڵه ئێمه له وه‌زاره‌تی دارایی له هه‌وڵی به‌رده‌وامی چاره‌سه‌ركردنی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سلێمانیداین، هه‌رچی له‌توانای ئێمه‌دا بێت كردوومانه، چه‌ند توانیبێتمان به‌سه‌ر ئاسته‌نگه ده‌ستكرده‌كانی ئێوه‌دا سه‌ركه‌وین، ئه‌وه‌نده سهركهوتووتربووین، ئه‌مانه‌یش به‌كرده‌وه نه‌ك قسه‌ی زل و فشه‌ی سیاسی، بۆ راستیش ده‌كرێ پرسیار له وه‌زیر و پارێزگاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین بكه‌ن” .
باسی لەوەشکردووە، ” كێشه‌ی ئێسته‌ی سلێمانی سه‌رباری دابه‌زینی داهاتی سنووره‌كه، له ساڵی 2021 ده‌ست پێ ده‌كات كاتێك له بانكه‌كانی سلێمانی نزیكه‌ی 350 ملیار دینار وه‌فر هه‌بوو، له كۆتایی هه‌مان ساڵ گه‌یشته نزیكه‌ی 100 ملیار دینار، له كۆتایی ساڵی 2022 كورتهێنان له بانكه‌كانی سلێمانی گه‌یشته نزیكه‌ی یه‌ك ترلیۆن دینار، كه هه‌مووی پاره‌ی هاووڵاتییان و فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی بوون، ئه‌وكاته بكه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و تاڵانییه ئێمه سزاماندا و ئێوه گوڵبارانتان كرد، ئێمه داومانه به دادگا و جه‌نابیشتان پاداشتی ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئێوه كه پاداشتتان كردبێت سزای سلێمانیتان داوه یان ئێمه كه داومانه به دادگا؟” .
له كۆتایی روونکردنەوەکەشدا وه‌زیری دارایی ده‌ڵێ، من یه‌كێك بووم له‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه گه‌نجێتی خۆم و خوێن و ڕه‌نجێكی زۆرم به كوردستان و سلێمانی به‌خشیووه، زۆر زۆر له ئێوه زیاتر خۆشمده‌وێ و دڵم پێی ده‌سوتێت، هه‌میشه خۆشه‌ویستی ئه‌و شاره و خه‌ڵكه‌كه‌ی له دڵ و ده‌روونی مندایه نه‌ك له بۆنه‌كاندا بیرم بكه‌وێته‌وه، من نه‌هاتوومه‌ته سه‌ر حازری.