ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان: یەکێتی رێگە نادات وەزیری پێشووی پێشمەرگە دەستبەکاربێتەوە
ئەندامێكی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دانانی وەزیری پێشمەرگە ماوەتەوە سەر ئەوەی لە كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت و بە فەرمی دەستبەكاربێت، دەشڵێت، وەزیری رابردوو دانانرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 10ـی ئادار، سەعید هەركی ئەندامی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، پرسی دانانی وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەگەیشتووەتە كۆتایی، پۆستەكە پشكی یەكێتییە و ئەو كەسەی لە رابردوو وەزیر بووە، یەكێتی رێگە نادات دەستبەكار بێتەوە و كەسێكی تر دەخرێتە شوێنەكەی.
هەروەها گوتی، ئەو كەسەی دیاریكراوە بۆ ئەو پۆستە، پێویستی بەوە هەیە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بكرێت و بخرێتە دەنگدانەوە و دابنرێت، ئەنجومەنی وەزیرانیش لاری نییە و لەو كەسەی كە دیاریكراوە بۆ ئەو پۆستە.
بەپێی زانیارییەکان ئەوکەسەی دیاریکراوە رێباز بێرکۆتییە لەسەر پشکی یەکێتی دەخرێتە شوێنی شۆڕش ئیسماعیل بەڵام پێویستە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات و متمانەی پێبدات و ئەوەش پێویستی بەرێككەوتنی یەكێتی و پارتی هەیە كە لەكۆبوونەوەكان باس دەكرێت و پەرلەمانیش دەنگی لەسەر دەدات.