رێواز فایەق: ئەمساڵ هەڵبژاردن دەکرێت
كه‌مێك پێش ئێستا، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، كه ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌كرێ و له‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌ست به هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ.
ئەو قسانەی رێواز فایەق لە كاتێكدایە پێشتر سەرۆك بارزانی رایگەیاند، دەبێت لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردن ئەنجام بدرێ، حكومەتیش هەموو ئامادەییەكی هەیە كە هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان ئەمساڵ بكرێ و بودجەی بۆ دابین بكات.
ئه‌مه له كاتێكدایه، پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌رده‌وام پێداگری له‌وه كردووه كه ده‌بێ ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن بكرێ و بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به كه‌مبایه‌خی قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆسه‌یه كرد و ته‌نانه‌ت پێش چه‌ند رۆژێك گوتی: باوه‌ر ناكه‌م هه‌ڵبژاردن هه‌ر بكرێت.