مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی قوتابییانی دیپلۆماتی ڤییه‌نا كۆ بوویه‌وه‌

شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا، کە ئەمە شەشەمین شاندی قوتابییانی ئەکادیمیاکەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.شاندەکە ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانیان کرد.
لە وەڵامی پرسیاری ئامادەبوواندا، باس لە دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد و تیشکمان خستە سەر چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و دەستپێکردنی پرۆسەی پارەدانی دیجیتاڵی.

هەروەها ئاماژەش بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرا.

Back to top button