مەسرور بارزانی لەبارەی رووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پهیامێكی سهرهخۆشی ئاڕاستهی كهسوكاری ئهو پێنج هاووڵاتییه كرد كه ئهندامی یهك خێزان بوون و له رووداوێكی هاتووچۆدا پێكهوه گیانیان لهدهست دا.
لە پەیامەکە، مەسرور بارزانی، داوا لە هاونیشتمانییان و شوفێران دەکات پابەندبن بە رێنماییەکانی هاتووچۆ و خۆیان و کەسوکاریان بپارێزن”
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت:
بە داخەوە دوێنێ شەو لە ئەنجامی رووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ، پێنج کەس لە ئەندامانی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا، لە ماوەی تەنیا پێنج رۆژیشدا، شازدە کەس لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە، بوونەتە قوربانی.
پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم، ئاراستەی کەس و کار و بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش، بۆ بریندارەکان دەخوازم.
جێی نیگەرانی و داخێکی زۆرە ، ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامی رووداوەکانی هاتووچۆوە، گیان لە دەست دەدەن. بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان و شوفێران دەکەم، کە پابەندبن بە رێنماییەکانی هاتووچۆ و خۆیان و کەسوکاریان بپارێزن و دووربن لە تیژڕۆیی.
لە هەمانکاتدا، دەبێت وەزارەتی ناوخۆش پێداچوونەوە بە سیستەمی هاتووچۆ بەگشتی و رێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ و رێگا و بانەکان بکات و رێکارەکانی پێدانی مۆڵەتی شوفێری توندتر بکەن.
پێویستە هەموو رێکار و ئامادەکارییەک بکرێت بۆ سنووردانان بۆ رووداوەکانی هاتووچۆ و دڵنیابوون لە پابەندبوونی هەمووان بە مەرجەکانی سەلامەتی و یاساکانی هاتووچۆ.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/3/12