سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی سوید لە عێراق کۆبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە (14ـی ئاداری 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێسیکا سڤاردسترۆم، باڵیۆزی سوید لە عێراق کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید تاوتوێ کران.

تەوەرێکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵ. سەرۆکی حکومەت ئامادەیی حکومەتی بۆ هەموو کارئاسانی و هەماهەنگییەک بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن دووپات کردەوە.

چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

Back to top button