محمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 14/3/2023، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە یاوەری شاندێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە لایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لێکرا.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

Back to top button