مەسرور بارزانی: نیازپاکی سوودانی گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا بەخێرهاتنی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق کرد لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: بەخێرهاتنی محەمەد شیاع سوودانی دەکەم لە یەکەم سەردانی فەرمیدا بۆ کوردستان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نیازپاکی بەڕێزیان گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە. پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی و پێشکەوتن لە بابەتی وزە بناغەیە بۆ پەیوەندییەکی نوێی پتەو.

گوتیشی: با لەسەر ئەم بنەمایە، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.

Back to top button