سەرۆك بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق ساز كرد

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئاداری 2023، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ محەمەد شیاع سوودانی و شاندی یاوەری ساز كرد.

هەر لەو نیوەڕۆخوانەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق و جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەكان ئاڵوگۆڕ كران و جەختیش لە چارەسەركردنی گرفتەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە.

هەروەها سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ حكومەتی عێراقی دووپات كردەوە و هیواشی خواست ئیرادەی هەموو لایەنە سیاسییەكان بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان و سەقامگیری بێت.

Back to top button