دواين زانيارى لەبارەی پەیامنێرە كچەكەی كوردستان تیڤی
خواكوڕك
لەپاش پەلاماردانی كچە رۆژنامەنووسی وەرزشی كوردستان تیڤی لە سلێمانی و بێ هۆش بوونی بۆ ماوەی 2 رۆژ، لە نەخۆشخانە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان ئەركی چارەسەری گرتە ئەستۆ و رەوانەی دەرەوەی وڵاتی كرد بۆ چارەسەر كردنی”.
نه‌شمیل محه‌مه‌د پەیامنێرەکەی کوردستان تیڤی بۆ چارەسەر كردنی لەسەر ئەركی نووسینگەی ( نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان) بەرەو وڵاتی ئوردن نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە بۆ چارەسەر كردنی بەرێكرا لە 22ی 3ی 2017″.
شایانی باسە، نه‌شمیل محه‌مه‌د له كاتی روماڵكردنی یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی نه‌وروز و شێروانه له یاریگای كه‌مال سه‌لیم له سلێمانی له‌لایه‌ن هێزی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی سلێمانیه‌وه به‌توندی لێیدرا به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌هۆش خۆی چوو و بۆ ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش كاتژمێر به‌بێ هۆشی له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ناوی سلێمانی مایه‌وه، دواتریش له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی نێچیرڤان بارزانیه‌وه ئه‌ركی چاره‌سه‌ركردنی له ولاتی ئه‌رده‌ن له ئه‌ستۆ گیرا”.