پارتی لەسەر پارێزگای كەركووك هاتە سەر خەت و وەڵامی تووندی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان دەداتەوە

خواكوڕك 

لەگەڵ بریاری پارێزگای كەركووك لەسەر دانانی ئاڵای كوردستان لەسەر هەموو دامەزراوە حكومیەكانی كەركووك و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بەفەرمی لە كەركووك كاردانەوەی بەدوای خۆی دا هێناو كاردانەوەكانیش چ لەسەر ئاستی ناوەخۆی عێراق و چ لەسەر ئاستی دەوڵەتانی ناوچەكە بوو، ئەمەش لەناوەخۆی كەركووك و هەرێمی كوردستاندا، پاڵپشتی زیاتر كرد بۆ د. نەجمەدین كەریم و پارێزگای كەركووك، لەدواین هەڵوێستیان دا پارتی دیموكراتی كوردستان لەزاری ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو پارتە دەستخۆشی لە د.نەجمەدین كەریم كراو، وەڵامی تووندیش درایەوە بە نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان”.

عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەرپرسی لقی سۆرانی ئەو پارتە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، لە پێگەكەی خۆی پشگیری خۆی بۆ بڕیارەكەی (د.نەجمەدین كەریم) دەربری و رایگەیاند،ئه‌و بڕیاره‌ كارێكی درووست و له‌ جێی خۆیدایه‌.

عه‌لی عه‌ونیدەشنووسێت، دەست خۆشی لە (د. نەجمەدین كەریم) دەکەم و کارێکی دروست و لە جێی خۆیدایە، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان باشترە بچن خەمی بڕینی بودجەی کوردستان و نەدانی مافی پێشمەرگە و جێبەجێ نەکردنی دەستور و بڕینی بەشە دەرمانی کوردستان و بەخێو نەکردنی ئاوارەکانی شەڕی داعش لە لایەن حکومەتی بە ناو عێراق بخوات”.

Back to top button