عارف روشدی: بافڵ تاڵەبانی بە خەیاڵیش ناتوانێ ئەوە بكات كە میدیاكەی بانگەشەی بۆ دەكەن
لە هەندێك پێگەی سەر بە میدیاكانی یەكێتیی و پاشكۆكانی ئەو حیزبە كە یەكێكیان پەیجی رۆژنامەی (ئاوێنە)یە، دەنگۆیەك لە زاری بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بڵاو كراوەتەوە و ڕاوێژكارێكی مەكتەبی سیاسیی پارتیش رایدەگەیەنێت كە بافڵ تاڵەبانی بە خەیاڵیش ناتوانێت هەڵسوكەوتێكی ناشرین بەرامبەر شاندی پارتی بكرێت.
بە گوێرەی ئەوەی لە پەیجەكانی یەكێتیدا بڵاو كراوەتەوە، گوایە بافڵ تاڵەبانی كتێبێكی نووسیوە و تێیدا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە بە شاندێكی پارتی گوتووە بڕۆن.
عارف ڕوشدی، راوێژكاری مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، من تێ ناگهم فڕێدانی ئهم قسه نەشیاوانە بۆ نێو سۆشیال میدیا چییه و چ قازانجێك بە دۆخی ئێستای كوردستان دەگەیەنێت؟ ئەگەر پرۆتۆكۆلی حیزبی هەبێت، بە كردەیی رووداوی نێو كۆبوونەوەكان دەخرێنە نێو سۆشیال میدیا، چونکە پارتی پەیامێكی روونی هەیە، ئەویش كاركردنە بۆ بەرژەوەندیی گەلی كوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا بەهیچ شێوەیەك درێخی ناكات.
لەبارەی ئەو خۆهەڵكێشانەی بافڵ تاڵەبانیش كە گوایە توانیویەتی بە شاندی پارتی بڵێ (بڕۆن)، عارف روشدی زیاتر دەڵێ: نەك بنەمای نییە، بە خەیاڵیش ناتوانن بیر لە شتێكی وا بكەنەوە.