محەمەد شیاع سوودانی لە سلێمانی بافڵ تاڵەبانی بێ هیوا کرد

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە سلێمانی بە ناڕاستەوخۆ، پەیامێكی بە سەرانی یەكێتی دا و رایگەیاند، كێشەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان چارەسەر دەكەین.

محەمەد شیاع سوودانی لە وتارێكی كە لە سلێمانی پێشكەشی كرد و گوتی، كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، بەشێك لە كارنامەكانی جێبەجێ كراوە و بەڵێنی چاكسازیش بە هاووڵاتییان دەدەین.

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئێمە دووپات لەوە دەكەینەوە بەهێزیی هەرێمی كوردستان سەلمێنەری بەهێزیی عێراقە، بۆیە رێنادەین خاكی عێراق بۆ بەئامانجگرتنی وڵاتان بەكار بێت و عێراق رێز لە سەروەریی خاكەكەیان دەگرێت.

باسی لەوەشكرد كە لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستاندا گفتوگۆیەكی بەرهەمداریان كردووە، بۆیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان یاسای نەوت و غاز دەردەكەین و لەگەڵ هەرێمی كوردستان كێشەكان چارەسەر دەكەین.

 

 

Back to top button