هێزە ئەمنیەكان خرانە حاڵەتی ئامادە باشی بزانە لە گەرمیان چی روودەدات

خواكوڕك

لە راگەیاندراوێكدا ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاندووە بەهۆی مەترسی لەدروست بوونی لافاو لە گەرمیان، هێزەكانی پۆلیسی گەرمیان و هێزەكانی تری ئەمنی خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە، داواش لە هاوڵاتیان دەكات، لەكاتی هەر مەترسیەك، پەیوەندی بە هێزە ئەمنیەكانی شارەكەوە بكەن”.

ئیدارەی گەرمیان ئەوەشی لە راگەیاندراوەكەی دا راگەیاندووە، لەئەگەری هەر حاڵەتێكی لەناكاو مەترسی هاوڵاتانی ناوچەی ئیدارەی گەرمیان، دەتوانن پەیوەندی بە هێلە گەرمەكانی 104رەوە بكەن، بۆ بەفریا كەوتنی هێزەكانی پۆلیس و دەزگا ئەمنیەكانی”.

هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی ئەو مەترسیەی كە ئێستا لەسەر دانیشتوانی گەرمیاندا هەیە سەرجەم هێزە ئەمنیەكان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و لەكاتی دورست بونی مەترسی لەسەر هاوڵاتیان، بەهانایانەوە دەچین”.

 

مەترسی لافاو لە گەرمیان
Back to top button