سه‌رۆك بارزانی: ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه نییه
سه‌رۆك بارزانی له‌میانه‌ی دیدارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پێگه‌ی “ئه‌لمۆنیتۆر”ی ئه‌مریكی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه هیچ هۆكارێك نابینێت، كه زیاتر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوابخرێ و ئومێدی ئه‌وه‌یشی هه‌یه كه ئێستا كه‌شێكی ئه‌رێنی له گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی بوودجه‌وه بوونی هه‌یه.
ئه‌لمۆنیتۆر نووسیویه‌تی، تا ئێستاش هه‌ژموونی بارزانی به فره‌وانی و كاریگه‌رییه‌وه له سیاسه‌تی عێراقی و كوردستان بوونی هه‌یه، پارتی دیموكراتی كوردستانیش حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره له هه‌رێمی كوردستان و خاوه‌نی 45 كورسی په‌رله‌مانی كوردستانه، كه دوای ئه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دێ كه خاوه‌نی 21 كورسییه و حزبه‌كانی تریش كورسییه‌كانی تریان پڕكردۆته‌وه، كه كۆی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه 111 كورسییه.
پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌مانكاتدا ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و خاوه‌نی 31 كورسییه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به سێیه‌م گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی نێو په‌رله‌مانی عێراق داده‌نرێ له كۆی 329 كورسی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.
له دیداره‌كه سه‌رۆك بارزانی باس له پرسی نه‌ناردنی بوودجه بۆ كوردستان له ساڵانی رابردوو و دوا پرۆژه‌ی بوودجه‌ی عێراق ده‌كات كه له رۆژانی رابردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری لێدا و ده‌ڵێ، پرسی بوودجه به‌شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه له دژی هه‌رێمی كوردستان له رابردوو به‌كارهێنرا و ناكۆكی درێژ له‌سه‌ر پشك و بری هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی گشتی عێراق بوونی هه‌بووه، ئه‌وه‌ی كه ئێستاش هه‌یه ناتوانین بڵێین به ڕێژه‌ی 100% باشه، به‌ڵام له‌و بروایه‌دام كه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه بۆ پێشه‌وه.
هاوكات سه‌رۆك بارزانی ئومێدی هه‌نگاوی زیاتری خواستووه و ده‌ڵێ، كه‌شێكی ئه‌رێنی له گفتوگۆكان له‌باره‌ی پرسی بوودجه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بوونی هه‌یه، ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ پرسی یاسای نه‌وت و گاز. ئه‌لمۆنیتۆر نووسیویه‌تی، له 2007 هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌بوو بۆ ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه له په‌رله‌مان، به‌ڵام حکومه‌ته‌كانی عێراق به‌رده‌وام پاشه‌كشه‌یان له‌و پرسه كردووه، تا ده‌رئه‌نجامه‌كه به‌و دۆخه گه‌یشت كه ئێستابوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كه‌شه ئه‌رێنییه‌ی كه ئێستا بوونی هه‌یه، وه‌ك سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، له‌و بروایه‌دام كه ئه‌مه یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ تێپه‌راندنی یاسای نه‌وت و گاز و پرسه ههلپهسێردراوهكانی تر.
له به‌شێكی تردا سه‌رۆك بارزانی باس له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ، هه‌ڵبژاردن پرسێكه كه ده‌بێ بكرێ و ئه‌نجام بدرێ، جیا له‌وه هیچ بژاره‌یه‌كی تر بوونی هه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه دامه‌زراوه حكومییه‌كان شه‌رعیه‌تی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌ڵام گه‌شبینه به‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌ی رۆژانی رابردووی حیزبه‌كان بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه گرێكوێره‌كان بكاته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه جیا له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن هیچ بژاره‌یه‌كی تر بوونی نییه و هیچ هۆكارێكیش بۆ زیاتر دواخستنی هه‌ڵبژاردن نییه، ئه‌گه‌ر هه‌ر حیزبێكی سیاسی بیه‌وێ كۆسپ له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن دروست بكات ئه‌وا گرفت بۆ خۆی دروست ده‌كات.
له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له ساڵی ڕابردوو سه‌رۆك بارزانی گوتی، ئه‌وانه هیچ بیانووێكیان له پشته‌وه نییه و سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌یشی كه كراونه‌ته بیانوو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه بنه‌ما و ڕاستییان له پشته‌وه نییه. به‌شێك له دامه‌زراوه‌كان له ئێران بۆ شاردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و كێشه‌كانی ناوخۆی وڵات به دوای دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕان تا كێشه‌كان فرێ بده‌نه ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئێرانه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌یش ئێران دراوسێمانه و نامانه‌وێ هیچ گرژییه‌كمان له‌گه‌ڵیان هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ده‌مانه‌وێ پێوه‌ندییه‌كی ئاساییمان هه‌بێ به گوێره‌ی تواناكان. به‌ڵام ئێمه به‌شێك نین له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حساباته‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و رێگه‌ش ناده‌ین خاكی ئێمه ببێت به بنكه‌یه‌ك بۆ هه‌ره‌شه‌كردن له‌سه‌ر ئاسایشی دراوسێكانمان.
هاوكات هه‌نگاوه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به ئاراسته‌ی سووریا بریتین له گۆرانكارییه‌كی گرنگی ناوچه‌كه و له‌وباره‌وه سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌و هه‌نگاوانه ده‌كات و ده‌ڵێ، له 2011ه‌وه سووریا له دۆخێكی ئاڵۆزدایه و پرۆسه‌كانی كوشتن و كۆچی به زۆره‌ملێ و وێرانكاری، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه كه دواتر چی ڕوو ده‌دات، نازانرێ كێ جێگره‌وه‌یه تا ئێستاش زۆربه‌ی پرسیاره‌كان له‌باره‌ی دۆخی ئێسته‌ی سووریا و داهاتووی بێ وه‌ڵامن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه ئه‌و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بییه له‌گه‌ڵ سووریا، به‌مه جۆرێك له جێگیری و ئارامی له وڵات دروست ده‌بێت، به‌لای كه‌مه‌وه كۆتایی به توندوتیژی ده‌هێنرێت و ژیانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆك بارزانی باسی له دۆزی كورد له وڵاتانی ناوچه‌كه كردووه و ده‌ڵێ، كورد یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه له هه‌ر وڵات و شوێنێك بێت، به درێژایی ڕابردوو له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه سته‌می گه‌وره له كورد كراوه، كوشتوبری به‌رده‌وام و هێرش و وێرانكاری و ململانێكان، به‌ڵام كورد توانیان بمێننه‌وه، ئه‌مه پێویسته ببێت به وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه له‌و بڕوایه‌دان كه به ره‌شبگیری و توندوتیژی كۆتایی به كورد ده‌هێنن، پێویسته ئه‌وه وه‌ڵامێكی روون بێ لایان و واز له بیركردنه‌وه‌ی پراگماتیانه بهێنن و به دوای چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش بگه‌ڕێن و په‌نا بۆ ئامرازه‌كانی تر ببه‌ن، دوور له توندوتیژی.
له‌باره‌ی چاره‌نووسی كورد له وڵاتانی تر سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، هه‌موو ناوچه‌كانی كورد تایبه‌تمه‌ندی و شوێن و دۆخی تایبه‌ت به‌خۆیان له نێو ئه‌و وڵاتانه هه‌یه كه تێیدا ده‌ژین، له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانین بڵێین ئه‌وه‌ی كه ئێمه له عێراق هه‌مانه نموونه‌یه‌كه بۆ كورد له وڵاتانی تری وه‌ك سووریا و توركیا و ئێران، پێویسته چاره‌سه‌ری كورد له نێوان كورد و خودی ئه‌و وڵاتانه بكرێت و له‌سه‌ری ڕێكبكه‌ون.
ئه‌لمۆنیتۆر نووسیویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رابه‌ری كورده‌كان ده‌ڵێ، پێویسته ته‌واوی وڵاتان له سیاسه‌تی ڕه‌شبگیری و نكۆڵی‌كردن دوور بكه‌ونه‌وه، هاوكات پێویسته له‌سه‌ر بزاوت و گرووپه كوردییه‌كانیش له توندوتیژی دوور بكه‌ونه‌وه، دواجار پێویسته كه‌شێكی هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش بڕه‌خسێنن، تا كورد له‌و وڵاتانه‌ی تریش به ماف و ناسنامه و دیموكراسیه‌ت بگه‌ن.