پەیامی سەرۆک بارزانی لە یادی سی و پێنج ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە

رۆژی پێنجشەممە 16ی ئاداری 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی سی و پێنج ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بەبەرچاوی جیهانیان و لە لایەن دڕندەترین رژێمی سەردەم ئەنجام درا.
ئەم تاوانە برینێکی قووڵە لەسەر جەستەی گەلەکەمان و هەرگیز لەبیر ناکرێت.
پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی ئەو زوڵم و تاوانانە بکات کە دەرهەق هەڵەبجە و ڕۆڵەکانی کوردستان ئەنجام دراوە.
سڵاو لە رۆحی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادیی کوردستان.

Back to top button