داعش بەرپرسیاریەتی خۆی راگەیاند و گومانیش لە ئێران دەكرێت

خواكوڕك

رۆژی چوار شەممە، هێرشكرایە سەر پەرلەمانی بەریتانیا، دژە تیرۆری لەندەنیش دەلێت 7 كەسیان بەتۆمەتی تێوەگڵان لە هێرشەكە دەستگیر كردووە، داعیشیش بە بەیاننامەیەك بەرپرسیاریەتی خۆی راگەیاند”.

هێرشکارێک لە وێست مینستەری لەندەن، بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشا بەنێو خەڵکدا لە نزیک پەرلەمانی ئەو وڵاتە، دواتر بە چەقۆ هێرشی کردە سەر پۆلیسێک لە بەردەم پەرلەمان، سێ هاوڵاتی و پۆلیسی ئەو وڵاتە كوژران و 29 هاوڵاتی تریش برینداربوون، پاش پۆلیسی لەندەن، كوژرانی هێرش بەرەكەی راگەیاند”.

داعش هێرشەكەی لەندەنی خستە سەر خۆی و لەبەرامبەردا دژە تیرۆری لەندەن گیرانی چەند كەسێكی تێوەگڵاو بەو رووداوەی راگەیاند كە دەسگیر كراوەن، كەناڵی ئەلعەرەبیە، هێرشەكەی بە هێرشی ئێران بۆ سەر بەریتانیا راگەیاندوو گوتی ساتی هێرشەكە لەمیانی بەرێوەچوونی دانیشتنەكی ئاسایی ئەو وڵاتە بوو، بۆ سزادانی ئێران و پەڵهاوێشتنی و بوون بە پەناگەی تیرۆرستی، بۆیە هێرشەكە گومانی لێدەكرێت كە ئێران بێت، بەڵام داعش دەلێت لەلایان ئەوانەوە هێرشەكە ئەنجام دراوە”.

 

Back to top button