بەنیازی گەشت و سەیرانی… بزانە کەشوهەوای ئەمڕۆ گونجاوە بۆ سەیران
کەشناسێك پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی بڵاو کردۆتەوە رایدەگەیێنێت: کەشی هەرێمی کوردستان بەگشتی سەقامگیرە.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند: ” ئەمڕۆ ھەینی 17/3/2023، کەشی ھەرێمی کوردستان سەقامگیر دەبێت و ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری نیمچە ھەور دەبێت، لەکاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە بەدیاری نەکراوی ھەندێ ناوچە ئەگەری بارانی دەبێت، ”
راشیگەیاند:” پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ 4 تا 5 پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، خێرایی باش لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لە نێوان 10 – 20کم/س لە ئاراستەی باشووری رۆژئاواوە”.
ئەوەشی خستووەتە روو: “ھەفتەی ئاییندە لە رۆژی یەکشەممەوە 19/3/2023، بارانبارین لەناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە و تا ماوەی ھەفتەیەک زیاتر بەردەوامی دەبێت کە زیاتر تاوە باران دەبێت و بەزۆری لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە کەش دەرەخسێت بۆ چالاکبوونی ھەورە بروسکە و دابارینی باران لەناوچەی جیاجیادا”.