پڕۆژە یاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق رەوانهی پەرلەمان کرا
گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرای دەکات، بەشێوەیەکی فەرمی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق، بۆ ساڵانی 2023, 2024 , 2025, رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا.
لە راگەیەندراوێکدا، باسم ئەلعەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند: وەکو پێگیربوون بەجێبەجێکردنی حوکمەکانی دەستوور، و یاسایی بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی، دوێنێ ئێوارەی رۆژی پێنچشەممە، بەشێوەیەکی فەرمی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی 2023, 2024 , 2025, رەوانەی پهرلهمان کرا.
گوتیشی:” پرۆژە یاسایی بودجە، و ئەو بڕگە وماددانەی کەلەخۆی گرتووە بۆ یەکەم جارە پشتی پێدەبەسترێت و گەرەنتیە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە و پلان و بەرنامەی جێبەجێکراو وگەشەپێدانەکان و دابینکردنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاریەکان بۆ هاووڵاتیان.