بەڵگەنامەی ئازادکردنی فڕۆکەوان تارق رەمەزان بە بڕیاری مام جەلال بڵاودەبێتەوە

 

بەڵگانەمەی فەرمی ئازادکردنی فڕۆکەوان تارق ڕەمەزان بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مەم جەلال، تارق رەمەزان ئەو فڕۆکەوانەبوو کە ھەڵەبجەی کیمیاباران کرد و بەھۆیەوە پێنج ھەزار کەس لە ھەڵەبجە بەبێ تاوانی شەھیدبوون.
لە نوسراوەکەدا ھاتووە ،
لەسەر فەرمانی تەلەفۆنی مام جەلال لە ڕێگەی كەسێك لە سکرتارییەتەكەیەوە بە ناوی نزار، رۆژی پێنجشەممە ۲٥/۱٠/۲٠٠۷ تەلەفۆن كراوە و فەرمان دراوە بۆ ئازادكردنی تاریق ئیبراهیم رەمەزان بە کەفالەت.

لەسەر نووسراوەكەدا ئیمزای كەسێك هەیە بە ناوی سامان، و ئاماژە بە ھەڵگرتن و شاردنەوەی ئەو فەرمانە کراوە ، بەبێ ئەوەی ناوی سیانی سامان نوسرابێت و ئیمزای رۆژی ٥/۱۱/۲٠٠۷ی لەسەرە.

Back to top button