عهلی عهلاق: له وادهی كۆتایی هاتن به قهیرانی دراو نزیك بووینهوه
پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاند، لەڕێگەی سیستمی ئەلیكترۆنییەوە لە كۆتاییهاتن بە قەیرانی نرخی دراو نزیكبوونەتەوە.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق لە پەراوێزی دیداری سلێمانی، رایگەیاند، بەهۆی رێكارە نوێیەكانی بانكی ناوەندیی، توانیویانە چەندین سەرپێچی ئاشكرابكەن و بەو هۆیەوە تا ئێستا مۆڵەتی كاركردن لە بانكێك و ژمارەیەك كۆمپانیا وەرگیراونەتەوە و كاری هەندێك كۆمپانیاش بەیەكجاری راگیراوه.
ئاماژەی بەوەشكرد: “بەر لە ماوەیەكی كەم چەند كۆبوونەوەیەكی تێر و تەسەلمان لەگەڵ سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی و وەزارەتی گەنجینە و بانكی ناوەندیی ئەمەریكا ئەنجامداوە و دیراسەیەكی قووڵمان بۆ چارەسەركردنی هەڵئاوسان و جیاوازی نرخی دراو كردووە و چەند رێكاری نوێش بۆ كەمكردنەوەی ئەو جیاوازییە گیراونەتە بەر و لە داهاتووشدا رێككاری نوێمان دەبێت”.
عەلی عەلاق روونیكردەوە، ئاماژەكان دەریدەخەن لەو قۆناغە نزیك بوونەتەوە، كە تێیدا هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕوو هەیە.