پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی فەوزی ئەسعەد و عەریف ئەبو زێد
لە دوو پەیامی جیادا، سەرۆك بارزانی بۆ کۆچی دوایی فەزی ئەسعەد و عەریف ئەبو زێد پەیامی سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانیان کرد.
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ کۆچی دوایی فەوزی ئەسعەد
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتیمانپەروەر (فەوزی ئەسعەد) م بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی كاك فەوزی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو كاك فەوزی ئەسعەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
18ـی ئاداری 2023
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی عەریف ئەبو زید
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان(عەریف ئەبو زێد)م بیست.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو عەریف ئەبو زێد دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو كاك عەریف ئەبو زێد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
18ـی ئاداری 2023