فرانک هۆگەربێتس جارێکی تر پێشبینی بۆ روودانی بوومەلەرزە دەکات
فرانک هۆگەربێتس زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵندی ئەمرۆ یەکشەممە، بەبێ ئەوەی کاتەکەی دیاریبکات رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت لە عێراق و ئێران و لیبیا.
فرانک هۆگەربێتس سەرەڕای رەخنەی کەرتی زانستی، کە پشت بە جوڵەی هەسارەکان دەبەستێت بۆ پێشبینیکردنی چالاکیی بوومەلەرزەزانی، بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی پێشبینییەکانی و لە نوێترین پەیامێکیشیدا بڵاویکردۆتەوە، لە نەخشەی بڵاوکراوەدا وڵاتانی وەک عێراق، ئێران و لیبیا، جگە لە کینیا، تانزانیا، زامبیا، زیمبابۆی و هیندستان نیشانەیان هەیە بۆ روودانی بوومەلەرزە.
فرانک هۆگەربێتسکە روبەڕووی رەخنەی زۆر دەبێتەوە لەلایەن کۆمەڵگەی زانستی و بوومەلەرزەناسەکانەوە، پێشتر باسی لە کاریگەریی مانگی پڕ و پێگەی هەسارەکان لەگەڵ زەوی لەسەر چالاکیی بوومەلەرزەزانی کردووە.