شارەزایەکی کەشناسی: بەفربارین و سەرما دەست پێدەکاتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی بەهاردا بەفربارین و سەرما دەستپێدەکاتەوە.

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردۆتەوە و دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی تا نزیک کۆتایی ئەم مانگە ناوبەناو بارانبارینەکان لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامی دەبێت، سەرەرای ئەوەی ماوەیەکە کەشوھەوا تا رادەیەک گەرمبووە و ناوچەکە بەرگێکی بەھارەی پۆشیوە لەدوایین گۆڕانکارییەکاندا ئەگەر ھەیە سەرەتای مانگی ئاییندە وەرزی زستان بۆ ماوەیەک بگەرێتەوە ناوچەکانمان کە بەگوێرەی مۆدێلی GFS ئەمریکی پێشبینی دەکرێت لەنێوان 1ی4 بۆ 3ی4ی2023، نزمە پاڵەپەستۆیەکی جەمسەری لە باکووری رۆژھەڵاتی ئەورووپاوە بۆ سەرناوچەکانمان درێژبێتەوە کە بارستەھەوایەکی ساردی لەگەڵدا دەبێت لەگەڵ ئەم نزمەپاڵەپەستۆیەدا شەپۆلێکی سەرما و بەفر بارینیش ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.

ئەو شارەزایەی کەشنای ئاماژەی بەوەشداوە: هەرچەندە ئەم شەپۆلە جێگیر نییە و زیاتر لە 12ی رۆژی داھاتوو دەکات، بەڵام مەحاڵ نیە لە بارودۆخی کەشوھەوای ئەمساڵدا بەتایبەت لەماوەکانی دواتری مانگی چواریشدا شەپۆلی سەرما و بەفر بارینمان ھەبێت بەھۆی بەردەوامی لاوازی رەوتی گێژەڵوکەی جەمسەری کە ئەم دیاردەیە دەبێتە شەپۆلداربوونی نزمە پاڵەپەستۆی جەمسەری باکوور و ئازادبوونی ھەوای ساردەکەی بەرەو پانیەکانی باکوور کە لەم ماوەیەشدا وڵاتانی ئەمریکای باکوور و بەشێکی ئەورووپا شەپۆلێکی سەرما و بەفربارینیان بەخۆیەوە بینی.

 

Back to top button