باخان شه‌ده‌ڵه‌: دابان شه‌ده‌ڵه‌ی‌ برام سه‌رانه‌مان لێ‌ وه‌رده‌گرێ‌ و قوباد تاڵه‌بانی‌ پشتیوانییه‌تی‌

 

 

دوای ئەوەی لە ماوی رابردوو چەند بەڵگەیەك لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانی لە بارەی جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندەیسەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوبوویەوە كە تێوەگڵاوە لە چەند كەیسێكی نایاسایی، خوشكێكی دابان شەدەڵە چەند نهێنیەك لە بارەی كێشەكانی لەگەڵ براكەی ئاشكرا دەكات.

باخان شه‌ده‌ڵه‌ خوشكی‌ دابان شه‌ده‌ڵه‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ پێوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌،رایدەگەیێنێت، دابان شەدەڵە بە ئاگاداری قوباد تاڵەبانی سەرانەمان لێوەردەگرێت و دەشڵێت باوكی هاوسه‌ره‌كه‌م نیشته‌جێی‌ ئیماراته‌ و ھیچ ئاگایه‌كی له‌ كاری‌ كوڕه‌كه‌ی‌ نییه‌، كە گەڕاوەتەوە كوردستان به‌ ڕۆژی ئاشكرا له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری دابان ئۆتۆمبێلێكی ئاسایشی جامڕه‌شی ناردووه‌ته‌ سه‌ر خه‌زوورم و زۆر خراپ لێیان داوه‌، برینداریان كردووه‌ و داوای سه‌رانه‌یان لێ كردووه‌، كه‌ گوتمان سه‌رانه‌ ناده‌ین، بێ هیچ هۆكارێك دابان و باوكم خه‌‌زوورمیان زیندانی‌ كرد گوایه‌ ملیۆنێك دۆلاری‌ له‌ كۆمپانیای‌ سه‌گرمه‌ دزیوه‌، به‌ شاهیدی درۆ و به‌ سكاڵای‌ ناڕِاست، موڵك و ماڵیان داگیر كردووه‌ و حوكمی دوو ساڵ زیندانیی‌ بۆ ده‌رچووه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و 25  ساڵه‌ له‌ كوردستان نه‌ژیاوه‌.

هەروەها باخان شەدەڵە دەشڵێت: دابان به‌ ده‌می خۆی دپێی گوتووم، “ئه‌گه‌ر هه‌ر شاهیدێك بچێت بۆ دادگا، به‌ شه‌ق نیو ملیۆن دۆلار له‌ شاهیده‌كان ده‌سه‌نێت”. هه‌موو ده‌رگایه‌كی لێ داخستووین و به‌ هیچ جۆرێك وازمان لێ ناهێنن، حه‌وت ساڵه‌ خه‌زوورم ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن بەته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌مكوتمان بكه‌ن و سه‌رانه‌مان لێ وه‌ربگرن، كه‌ پێوه‌ندی ده‌كه‌م به‌ دابانی برامه‌وه‌، یان هه‌ڕه‌شه‌م لێ ده‌كات، یان ده‌ڵێت من ڕه‌فیقی پیاوی گه‌وره‌م.

 

هەروەها دەشڵێت لە ‌ناو ماڵباته‌كەمانە‌وه‌ حاشا له‌ دابان شه‌ده‌ڵه‌ كراوه‌ و دابان كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ ناو بنه‌ماڵه‌كه‌مان، به‌تایبه‌تی كوڕی مام و كوڕه‌ پووره‌كانم بێزار بووبوون له‌ دابان، چونكه‌ دابان و باوكم موڵكی باوك و باپیرانی داگیر كردوون، بۆیه‌ له‌ دوای ڕوودانی بابه‌ته‌كه‌ی‌ ئێمه‌، داوای مافی خۆیان له‌ دابان كرده‌وه‌ و گوتیان دابان جارێكی تر بۆی نییه‌ قاچ بكات به‌ شه‌ده‌ڵه‌ ئه‌گه‌ر قه‌ره‌بووی داگیركردنی موڵكه‌كان نه‌دات.

هەروەها دەشڵێت:  قوباد تاڵه‌بانی‌، دابانی له‌ پاڵ خۆی داناوه‌ و وا بیر ده‌كاته‌وه‌ كه‌ من له‌ ژێر فشاردا ناوی براكه‌م ده‌زڕێنم، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌ ناكه‌ن و كوێرانه‌ باوه‌ڕ به‌ دابان ده‌كه‌ن، هەروەها دەشڵێت: بیستوومه‌ كه‌ دابان ئاگاداره‌ و سه‌رپه‌رشتی فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ گرتووخانه‌ی سووسێ ده‌كات

Back to top button