پەرلەمانتارێكی پارتی: تاقمی خۆسەپێنی یەكێتی، دەیانەوێ لە تاوان و تیرۆركردن بەردەوام بن و هەڵبژاردنیش دوا بخەن
پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیێنێ، تاقمی خۆسەپێنی ده‌سه‌ڵاتداری یەكێتی دەیانەوێ لە تاوان و تیرۆركردنی بەرهەڵستكارەكانیان بەردەوام بن و هەڵبژاردنیش دوا بخەن و كەسیش نەبێت رووبەڕووی یاسایان بكاتەوە.
وەیسی سەعید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: تاقمی خۆ سه‌پێنی ده‌سه‌لاتدارانی یه‌كێتی ده‌یانه‌وێ حیسابێكی زیاتر له قه‌واره‌ی خۆیان بۆ بكرێ و ده‌یانه‌وێ له تاوان و تیرۆركردنی بەر هەڵستکارەکانیان به‌رده‌وام بن و كه‌سیش نه‌بێت رووبه‌ڕووی یاسایان بكاته‌وه.
وه‌یسی سه‌عید ده‌شڵێ: ئه‌م تاقمه‌ی یه‌كێتی ده‌یانه‌وێ له دزی و تاڵانکری به‌رده‌وام بن و كه‌س رێگرییان لێ نه‌كات ده‌ستی كه‌م ببن به شه‌ریكه دز له‌گه‌ڵیان و ده‌یانه‌وێ پێش هه‌ڵبژاردن به كۆمه‌ڵێك رێككار و فرتوفێڵ هه‌ندێك كورسیی ناحه‌قیقی بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن تا رووی راسته‌قینه‌ی شكستی حه‌تمیی خۆیان بشارنه‌وه یانیش ئه‌وه‌تا رێگه ناده‌ن به بیانووی جۆراوجۆر هه‌ڵبژاردن بكرێ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی نووسیویه‌تیشی ئه‌و تاقمه‌ی یه‌كێتی ده‌یانه‌وێ سه‌ر بۆ خه‌ڵكی تر بچه‌مێنن و بەڵام لە هاوپەیمانییەتیی براكانیان بكشێنەوە، دەیانەوێ چاوپۆشی لە هەڵەكانیان بكرێت یان ئامادەن بارودۆخەكە خراپتر بكەن، دەیانەوێ پارەی خەڵكی سلێمانی بۆخۆیان ببەن و قەرەبووی خەڵك بە پارەی شوێنەكانی تر بكرێت، دەیانەوێ لە قاچاخچییەتی بەردەوام بن كەس باس نەكات دەیانەوێ بەردەوام بن لە سەرانسەندن لە بازرگانەكان و كەسیش مافی سكاڵاكردنی نەبێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ده‌شڵێ: ده‌یانه‌وێ هه‌رچی زه‌ویوزاری به‌خێر و پیته له‌سه‌ر خۆیان دابه‌شی بكه‌ن به ناوی به‌خشینی زه‌وی بۆ پێشمه‌رگه بڵاوی بكه‌نه‌وه، ئه‌و تاقمه‌ی یه‌كێتی ده‌یانه‌وێ خۆیان له شاخ فڕێ بده‌نه خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانیان زیانی پێ بكه‌وێت.