بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەت ئاگری نەورۆز لە هەولێر دەکرێتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، ئاگری نەورۆز لە پارکی شانەدەر دەکرێتەوە.
لە ئاهەنگێکی جەماوەرییدا، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و میوانان و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان، ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی کوردی 2723 لە پارکی شانەدەری هەولێر بەڕێوەدەچێت و ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە.